ریال مەدرید یەك هەنگاوی ماوە بگاتە ئەلیسۆن

:: AM:10:06:14/06/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تاڕادەیەكی زۆر لە راگەیاندنی یەكەم گرێبەستی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان نزیك بووەتەوە ئەویش لەسەر داوای راهێنەرە نوێیەكەی جولین لۆپیتیگییەوە بووە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید رێككەوتن لەگەڵ ئەلیسۆن بیكەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی رۆمای ئیتاڵی كراوە و لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ یەكەتر ئیمزا دەكەن.

رێككەوتنەكەی نێوان یانەی ریال مەدرید و ئەلیسۆن بۆ ماوەی 6 ساڵ دەبێت، بەڵام ئەوەی ماوە ئەوەیە كە تا ئێستا ناكۆكی لەنێوان بەرپرسانی هەردوو یانەی شاهانە و رۆما هەیە سەبارەت بە گرێبەستەكردنی گۆڵپارێزەكە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی پێشانداوە لەبەرامبەر ئەلیسۆن 55 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تر وەك پاداشت خەرج بكات، بەڵام یانەی رۆما پێداگیری دەكات لەوەی بەكەمتر لە80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵپاێزەكەیان نابن.

 لای خۆشییەوە ئەلیسۆن خوازیارە كێشەكان نێوان هەردوو یانەكە بەر لە ئەنجامدانی یەكەم یاریی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی 2018ی رووسیا كۆتاییان پێ بهێنرێ كە بڕیارە رۆژی یەكشەمی داهاتوو رووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسڕا ببنەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م