دوای ئه‌وه‌ی منداڵێك له كاتی یاریكردندا په‌یكه‌رێكی گرانبه‌های باوه‌ش پێدا كرد و شكاندی، باوكی منداڵه‌كه به 132 هه‌زار دۆلاری پێ بژێردرا،وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كه‌ی و شكاندنی په‌یكه‌ره گرانبه‌هاكه.
منداڵێكی پێنج ساڵ له مۆزه‌خانه‌ی شوشه‌وات له شاری كانساسی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ سه‌یركردنی په‌یكه‌ره‌كانی ئه‌وێ چووبوون، به‌ڵام له كاتێكدا منداڵه‌كه ویستی باوه‌ش به په‌یكه‌ره‌كه‌دا بكات و بیخاته‌وه شوێنی خۆی، په‌یكه‌ره‌كه‌ی له ده‌ستی كه‌وت و شكا.
ئه‌م ڕووداوه‌ش ته‌واوی خه‌ڵكی ناو مۆزه‌خانه‌كه ده‌ترسێنێت، هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سه‌و به لایه‌كیدا ده‌چن و هیوای ئه‌وه ده‌خوازن كه په‌یكه‌ره‌كه نه‌شكابێت و ئه‌و زیانه‌ی پێ نه‌گه‌یاندبێتن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بیل لیۆن دیزاینه‌ری په‌یكه‌ره شوشه‌ییه‌كه‌ی له شێوه‌ی ئاوێنه بوو، سكاڵای له‌سه‌ر دایك و باوكی منداڵه‌كه تۆمار كرد و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كرد، كۆمپانیاكانیش داوای 132 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان له خێزانه‌كه كرد.
هه‌رچه‌نده دایكه‌كه ئه‌م ڕووداوه‌ی به حاڵه‌تێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و له‌ناكاو ناوبرد، به‌ڵام دیزاینه‌ره‌كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت قه‌ره‌بووی بۆ بكرێته‌وه و خێزانه‌كه ئه‌و پاره‌یه‌ی پێ بده‌ن.