له پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵدا، كوڕێكی میسری فێڵی له كچێكی ڕووسی كرد و هیوای ئه‌وه‌ی پێ خواست كه میسر بیباته‌وه، به‌ڵام دۆڕان.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، ڤیدیۆی گه‌نجێكی میسری له‌گه‌ڵ كچێكی ڕووسی بڵاو بووه‌وه، كه گه‌نجه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی وا له كچه‌كه ده‌كات بڵێت: "میسر له ڕووسیا ده‌باته‌وه.. بژی میسر"، له كاتێكدا كچه‌كه ڕووسییه و هیچ له عه‌ره‌بی و میسری تێناگات و نازانێت چی ده‌ڵێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش به یه‌كێك له پڕبینه‌رترین ڤیدیۆكانی ئه‌م مۆندیاله دانرا، خه‌ڵكی میسر پێیان وابوو فێڵێكی زۆر كۆمیدی له‌و كچه ڕووسییه كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڕووسیادا بیبه‌نه‌وه.
به‌ڵام دوێنێ شه‌و یارییه‌كه‌ی نێوان ڕووسیا و میسر ئه‌نجام درا، تێیدا میسر سێ گۆڵی لێ كرا و توانی ته‌نیا یه‌ك گۆڵ ئه‌نجام بدات، به‌مه‌ش به ئه‌نجامێكی مێژوویی ڕووسیا توانی له میسر بباته‌وه.