دوای به‌خۆدا كردنی سه‌تڵه ئاوه‌كه و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش وه‌ستان بێ هیچ جموجۆلێك له‌به‌رده‌م كامێرا، له ئێستادا به‌زمێكی دیكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش هه‌ڵدانی بوتڵی ئاو خواردنه‌وه‌یه كه نه‌كه‌وێته سه‌ر لا و به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی بوه‌ستێت.
له‌م ڤیدیۆییه‌دا 95 گرته كۆكراوه‌ته‌وه كه به شێوه‌ی جیاواز بوتڵی ئاوه‌كانیان هه‌ڵده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی رێك ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌رینگاربوونه‌وه‌یه‌ك ناو ده‌برێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ئاو ده‌خۆیته‌وه، بوتڵه‌كه‌ی فڕێ نه‌ده‌یت و بكه‌وێته سه‌رلا، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی رێك دایبنێی.