گۆرانیبێژێك 20 ساڵ دەخرێتە گرتووخانەوە

:: AM:11:12:23/06/2018 ‌
دادگای بەرایی پاریس لەسەر داوای پارێزەری لۆرا بریول كە گوایە لە ساڵی 2016 لەلایەن گۆرانیبێژی مەغریبی سەعد موجەڕەد دەستدرێژیی سێكسیی كراوەتە سەر، رەزامەندیی دا رێوشوێنی تەندروستیی بگیرێتەبەر كە لۆرا دۆخی تەندروستیی بەهۆی رووداوەكە زۆر خراپە.

پێگەی "فەرفیش" هەواڵەكەی لە میدیاكانی فڕەنسای وەرگرتووە و لۆرا رای گەیاندووە، بەهۆی رووداوەكەوە دۆخی تەندروستیی زۆر خراپە كە لە 26 ئۆكتۆبەری 2016 لەلایەن هونەرمەند سەعد موجەڕەد دەستدرێژیی سێكسیی كراوەتەسەر.

میدیاكانی فڕەنسا لەسەر زاری پارێزەرەكەی لۆرا رایان گەیاندووە، داوای لە دادگا كردووە پسپۆڕێكی پزیشكی دەستنیشان بكات تا لێكۆڵینەوە لە دۆخی تەندروستیی لۆرا بكات، چونكە بەهۆی رووداوەكەوە دۆخی تەندروستیی خراپ بووە.

لە هەواڵەكە هاتووە، ئەگەر لێكۆڵینەوە كرا و دەركەوت دۆخی تەندروستیی لۆرا بەهۆی رووداوەكەوە تێكچووە، چاوەڕوان دەكرێ حوكمی 20 ساڵ گرتن بۆ گۆرانیبێژە مەغریبییەكە دەربچێت.

سەعد ئەلموجەرەد لە ساڵی 1985 لە مەغریب لە دایك بووە، دەكاتە كوڕی گۆرانیبێژی ناوداری مەغریبی ئەلبەشیر عەبدۆ و دایكیشی نزهەت ئەلكەراكلییە كە ئەكتەرێكی دیارە. سەعد پەیمانگەی باڵای موزیكی تەواو كردووە و بەرلەوەی وەك گۆرانیبێژ دەربكەوێ، وەك ژەنیاری ئۆرگ كاری كردووە. لە ساڵی 2007دا لە بەرنامەی "سوپەر ستار" بەشداریی كردووە و پلەی دووەمی وەرگرتووە. جیا لە گۆرانییەكانی بە زمانی عەرەبی، چەندان گۆرانیی بە زمانەكانی ئینگلیزی و فڕەنسایی گوتووە.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د