یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد- لقی هه‌ولێر، هه‌ڵده‌ستێت به سازكردنی ئێواره كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه بۆ موحسین ئاواره‌ی شاعیر و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شیعره‌كانی ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئاگه‌دارییه‌ك كه یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد- لقی هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێواره كۆڕێك بۆ موحسین ئاواره‌ی شاعیر ڕێك ده‌خه‌ن، تێیدا چه‌ندان شیعری كۆن و تازه‌ی ده‌خوێنێته‌وه و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات، بڕیاره رۆژی پێنجشه‌م رێكه‌وتی 28ی حوزه‌یران سه‌عات شه‌شی ئێواره به‌ڕێوه بچێت.
له‌م كۆڕه‌دا عه‌بدولخالق یه‌عقووبی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌خنه‌یی بۆ شیعره‌كانی موحسین ئاواره‌ی شاعیری كورد ده‌كات، به‌مه‌ش ئێواره كۆڕه‌كه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ بایه‌خ ده‌كه‌ن.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆڕه‌كه له یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر ته‌نیشت بانكی فیدراڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، هاتن و ئاماده‌بوونیش بۆ هه‌مووانه.