كۆمپانیای ئۆپۆ به‌نیازه له چه‌ند مانگێكی تر یه‌كێك له به‌هێزترین و خێراترین مۆبایله‌كانی بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه بتوانێت ركابه‌ری مۆبایله‌كانی ئاتفۆن و گالاكسیش بكات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی ئۆپۆ ده‌كات كه به‌نیازه له چه‌ند مانگێكی داهاتوودا بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه و ده‌ڵێت، ئۆپۆ مۆبایلێكی نوێ دروست ده‌كات به‌ناوی "A73s" ئه‌مه‌یش بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك بخرێته بازاڕه‌كانی دنیاوه و یه‌كێك بێت له‌و مۆبایلانه‌ی كه ببێته جێی ركابه‌ری بۆ مۆبایله‌كان ئایفۆن و گالاكسی.
كۆمپانیای ئۆپۆ بڕیاری داوه كه مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاریكراو دروست بكات كه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین، مۆبایلی ئۆپۆ A73s به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كرێت كه ده‌گاته 6.00 ئینج و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2160 ده‌بێت، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 400 هێرتز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایتی و میمۆری ناوه‌كی 64 گێگابایت بۆ 256 گێگابایت كه جگه له‌وه‌یش ده‌توانی میمۆری ده‌ره‌كی SD Card یشی بۆ دابنێیت.
كۆمپانیاكه زیاتر ڕوونكرنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی و ده‌ڵێت، به‌نیازین مۆبایله‌كه‌مان به سیسته‌مێكی به‌هێز دروست بكه‌ین كه به ئه‌ندرۆید 8.1 كار بكات و خێرایییه‌كی زۆری هه‌بێت، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن پاترییه‌كی گه‌وره و به‌هێز بێت كه بتاوانێ ڕاگری شه‌حنی مۆبایله‌كه بێت و هێزه‌كه‌یشی بگاته 3410 میلی ئه‌مپێر.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌یش ئۆپۆ A73s كامێرایه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه كامێرای پێشه‌وه‌ی "سێڵفی" هه‌شت مێگاپێكسڵ ده‌بێت و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگاپێكسڵ ده‌بێت، به‌ڵام تائێسته‌یش كۆمپانیاكه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌سه‌ر نرخی ئه‌م مۆبایله.