زۆرجار بینیومانه كه شتی سه‌یروسه‌مه‌ره دروست ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره رۆژئاواییه‌كان داهێنانێكی سه‌یر ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش دروستكردنی كاله و پێڵاوه له‌سه‌ر شێوازی LED و چنین و ڕه‌نگ گۆڕین.
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێدا هاتووه و چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زا له دروستكردنی و دیزاینكردنی كاله و پێڵاودا داهێنان ده‌كه‌ن و به‌شێوازێكی جیاواز كالهكانیان ده‌ڕازێننه‌وه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێڕادهكێشن، هه‌روه‌ها له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ن په‌یجی "Beauty Studio" چه‌ند دیزاینه‌رێكی به‌توانا كالهكانیان به‌شێوازێكی زۆر جوان دیزاین ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی ڤیدیۆیه‌كدا ده‌بینرێت كه ئه‌م دیزاینه‌رانه به‌شێوازی جیاواز كاله و پێڵاوه‌كانیان دیزاین ده‌كه‌ن كه لێره‌دا باس له پێنج جوانترین دیزاین ده‌كه‌ین كه ئه‌و دیزاینه‌رانه دایان ناوه بۆ پێڵاوه‌كانیان:
یه‌كه‌م –كاله‌ی LED: له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت كه دیزاینه‌ره‌كه شاشه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێڵاوه‌كه‌ی دروست كردووه و له ڕێگه‌ی پێوهندیداركردن شاشه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی شێوازی دیزانی سه‌ر شاشه‌كه ده‌گۆڕێت ئه‌مه‌یش سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
دووه‌م –ڕازاندنه‌وه‌ی كاله به بریسكه‌ی ده‌ستكرد: له‌مه‌یشدا ده‌بینین كه دیزاینه‌ره‌كه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی بریسكه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ دیزاینی كاله‌كانی ده‌كات.
سێیه‌م –گۆڕینی ره‌نگ: ڤیدیۆیه‌كه ئه‌وه پێشان ده‌دات كه دیزاینه‌ره‌كه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئاو و ئاگره‌وه ڕه‌نگی پێڵاوه‌كه ده‌گۆڕن.
چواره‌م –چنین: له‌مه‌وه دیزاینه‌ره‌وه به ئاره‌زووی خۆی پێڵاوه‌كه دیزاین ده‌كات له ڕیگه‌ی چنینی چه‌ند پارچه قوماشێك و زیادكردنی بۆ پێڵاوه‌كه‌ی.
پێنجه‌م –نزمكردنه‌وه‌ی پێڵاوه به‌رزه‌كان: له ڤیدیۆكهد ئه‌وه ده‌بینین كه دیزاینه‌ره‌كه پێڵاوه به‌رزه‌كانی نزم ده‌كاته‌وه له‌ڕێگه‌ت لابردنی به‌شی پشته‌وه‌ی پێڵاوه‌كه.