چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته ده‌زگای "سه‌وسه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاری شاجوانه‌كان له لبنان" به ژماره‌یه‌ك كچه‌وه بۆ ئاهه‌نگێك هاتنه كوردستان، به‌ڵام یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌یان ئاماده نابێت له هه‌ولێر و به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ناكات، بۆیه كچێكی لبنانی كه فه‌رمانبه‌ری مۆڵێكه له هه‌ولێر له شوێنی ئه‌و كچه داده‌نرێت و به شاجوانی ئاسیا ده‌ناسێنرێت، له به‌دواداچوونی "وشه"دا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كچانه هی یانه‌ی شه‌وانن نه‌ك شاجوان و له‌و ئاهه‌نگه‌دا فێڵ له سپۆنسه‌ر و ئاماده‌بووان و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری كوردستان كراوه.
ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو 30ـی حوزه‌یران/یۆنیۆ، سیروان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری به بازاڕكردن له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، فێستیڤاڵی ئه‌ڵماس به به‌شداری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و چه‌ند شاجوانێك له جۆری شاجوانی فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشتری لبنان و چه‌ندان بازرگان، له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام دوای به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ركه‌وت ئه‌م ژنانه‌ی هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان هیچیان شاجوان نین و ئه‌و پله‌یه‌یان به فه‌رمی وه‌رنه‌گرتووه.
جۆرج عه‌بدۆ ده‌رهێنه‌ری ناوداری لبنان، تایبه‌ت به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هاتنه كوردستان نه شاجوانی فه‌رمی لبنان بوونه نه پێوه‌ندییان به ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری لبنانه‌وه هه‌یه، ئه‌وان بۆ خۆیان ئه‌و كاره‌یان كردووه. دووپاتیشی كرده‌وه "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه كارێكی نه‌شیاوه و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك بووه".
جۆرج زیاتر گوتی، "به‌شێك له‌و كچانه له یانه‌كانی شه‌وان كار ده‌كه‌ن و به‌شێكیان كاری مۆدێل و ڕێكلام ده‌كه‌ن، تێیاندا هه‌بوو منداڵی ته‌مه‌نی 21 ساڵه و ده‌خوێنێت له لبنان".
"ئێمه چاك ده‌یانناسین، بۆیه سه‌رمان سوڕماوه له‌وه‌ی ئه‌م كچانه كێ و چۆن كراون به شاجوان و چۆن ئه‌و پله‌یه‌یان وه‌رگرتووه" ده‌رهێنه‌ره لبنانییه‌كه وای گوت.
"وشه" له‌و به‌دواداچوونه‌دا پێوه‌ندی به ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری لبنان كرد و به‌وه ئه‌نجامه گه‌یشت كه شاجوانی فه‌رمی لبنان ناوی "Perla helou" و جگه له‌و هیچ شاجوانێكی تر له لبنان نییه. ئه‌وان دڵنیایی ده‌ده‌ن كه "ئه‌وانه‌ی تر دروست كراون و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری لبنان نایاناسێت".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌شداریكردن له‌و ئاهه‌نگه به بڕی هه‌زار دۆلار بووه بۆ هه‌ر براندێك، 22 سپۆنسه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌بووه و زیاتر له 20 هه‌زار دۆلار داهاتی بووه بۆ ڕێكخراوی سه‌وسه‌نی نێوده‌وڵه‌تی.
خاوه‌نی هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره له به‌غدا كه نه‌یویست ناوی بنووسرێت بۆ "وشه" گوتی، سه‌ره‌تا ئه‌و گرووپه سه‌ردانی به‌غدایان كرد، به‌ڵام كه زانیمان فێڵ ده‌كه‌ن و فه‌رمی نین، نه‌مانهێشت له به‌غدا هیچ فێستیڤاڵێك بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌م ڕێكخراوه بڕوانامه‌یه‌كی هه‌یه دهیفرۆشێت به‌ناوی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی ڕێكخراوی سه‌وسه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و كچانهیش بۆ كاری بازرگانی و په‌یداكردنی پاره به‌كار ده‌هێنرێن.
له‌ناو فێستیڤاڵه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌یش كچێك به‌شداری پێ كراوه كه پله‌ی شاجوانی ئاسیایان پێ داوه، له كاتێكدا ئه‌و كچه له بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی ستاندێكه له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی هه‌ولێر و له ژیانیدا له‌و بواره‌دا كاری نه‌كردووه.