كۆمپانیای بێنتڵی له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له جوانترین و باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه وه‌ك كۆمپانیاكه باسی لێوه ده‌كات ئه‌م ئۆتۆمبێله دیزاینه‌كه‌ی سه‌رسامت ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای بێنتڵی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای بێنتڵی له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلی "continental gt" مۆدێل 2018 ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه له ڕووی هێز و دیزاینه‌وه به‌شیوازێكی زۆر به‌هێز و جوان دروست كراوه كه ئه‌مه‌یش زۆر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له ئۆتۆمبێله‌كانی پێشووتر له‌ڕووی دیزاینه‌وه خه‌یاڵی دروست كراوه.
بێنتڵی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، وه‌ك ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله كراوه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی میكانیكییه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی هێز و دیزاین و پته‌وی و سه‌لامه‌تی له لێخوڕیندا هه‌شت خاڵی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر 10 خاڵ كه ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بێنتڵی به‌شێوازێكی زۆر ناوازه دروست كراوه.
هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێزه‌وه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن بزوێنه‌ری 6.0 لیتره و هێزی 700 ئه‌سپی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به ده‌بڵ تۆربۆ كار ده‌كات و خاوه‌نی 12 پستۆنه، ئه‌مه‌یش وای كردووه هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بێت و بتوانێت له‌ماوه‌ی چوار چركه‌دا له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 218 هه‌زار و 410 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.