دوێنێ دادگاى ئیسته‌نبوڵ شه‌ش رۆژنامه‌نووسى به تۆمه‌تى پیرۆر دادگایى كرد و بۆ هه‌ریه‌كه‌یان بڕیارى سزادانى 10 ساڵ زیندانى سه‌پاند.
دوێنێ دادگاى ئه‌سته‌نبوڵ شه‌ش رۆژنامه‌نووسى دادگایى كرد، هه‌ر شه‌ش رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش له رۆژنامه‌ى زه‌مانى توركى كار ده‌كه‌ن، كه له ناو توركیا ئێسته ئه‌و رۆژنامه‌یه راگیراوه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه به‌وه تۆمه‌تبار كراون گوایه پێوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه، دادگاش بڕیارى زیندانى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ و شه‌ش مانگ به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كان سه‌پاندووه.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت 11 كه‌سى تر دادگایى كراون، ئه‌وان له رۆژنامه‌ى زه‌مان كاریان كردووه، یانیش ستوونیان بۆ رۆژنامه‌كه نووسیوه، له ناو ئه‌و 11 كه‌سه‌دا مامۆستایانى زانكۆش هه‌یه.
زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى دوێنێ دادگایى كراون، نزیكه‌ى دوو ساڵه له گرتووخانه‌كانى ئیسته‌نبۆڵن، راسته‌وخۆ دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مووزى 2016 گیراون.
هه‌رچه‌نده له ناوه‌وه‌ى توركیا رۆژنامه‌ى زه‌مان ماوه‌یه‌كى زۆره راگیراوه، به‌ڵام ئێسته‌ش به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى كارى خۆى ده‌كات و رۆژنامه‌كه سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌نه، كه توركیا به رابه‌رى كوتاده‌كه‌ى 2016ى ده‌زانێ.