فڕەنسا چووە ریزی هەڵبژاردە گەورەكانی مۆندیال

:: AM:09:21:11/07/2018 ‌

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فڕەنسا خۆی گەیاندەی یاریی كۆتای مۆندیالی 2018ی رووسیا چووە ریزی هەڵبژاردە گەورەكانی جیهان كە زۆرترین جار گەیشتوونەتە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە.

دوێنێ سێشەم هەڵبژاردەی فڕەنسا لەنێو یاریگەی كریستۆفیسكی لە شاری سانت پترسبۆڕگی رووسیا لە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2018 بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی بەلجیكای بردەوە.

بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی فڕەنسا بۆ سێیەمجار لە مێژووی خۆیدا بگاتە یارییەكانی كۆتایی مۆندیال و بەمەش ریزبەندی شەشەمی هەڵبژاردەكانی جیهانی گرتەدەست.

بڕیاریشە هەڵبژاردەی فڕەنسا بۆ رۆژی یەكشەمی داهاتوو لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیادا چاوەڕێی براوەی یارییەكەی ئەمڕۆ چوارشەمی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و كڕواتیا بكات.

ریزبەندی ئەو هەڵبژاردانەی زۆرترین جار گەیشتوونەتە یاریی كۆتایی مۆندیال

1- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 8 جار

2- هەڵبژاردەی بەڕازیل 6 جار

3- هەڵبژاردەی ئیتاڵیا 6 جار

4- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 5 جار

5- هەڵبژاردەی هۆڵەندا 3 جار

6- هەڵبژاردەی فڕەنسا 3 جار




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م