رۆناڵدۆ مانگی داهاتوو دژی ریال مەدرید یاری دەكات

:: AM:11:39:11/07/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی رۆژی 4ی مانگی داهاتوو دژی یانەكەی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی و بە درێسی یانە نوێیەكەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یاری دەكات.

رۆناڵدۆ بۆ یەكەمجار دوای 9 ساڵ یاریكردن لە ریزی یانەی ریال مەدرید، رۆژی 4ی ئاب بە درێسی یانەی یۆڤانتۆس دژی یانەی شاهانە یاری دەكات ئەویش لەچوارچێوەی پاڵەوانیەتیی هەڤاڵینی ناودەوڵەتی لەنێو یاریگەی فیدیكس لە شاری واشنتۆنی ئەمەریكا.

پێشبینی دەكرێ یارییەكە گرینگییەكی تایبەتی لەلایەن هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندنی پێ بدرێ بەتایبەت كە رۆناڵدۆ یەكەمجارە دوای ئەم مێژووە گەورەیە دژی یانەی شاهانە یاری دەكات.

جێی باسە یانەی یۆڤانتۆس دوێنێ سێشەم بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ رۆناڵدۆ بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 4 ساڵ تا 2022 راگەیاند، پارەكەش بە دوو قیست دەدرێ بە یانەی ریال مەدرید.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م