كۆمه‌ڵه‌یه‌كی شاره‌زا له دۆزینه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان له ئوسترالیادا دوای گه‌ڕان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، تیمساحێكیان دۆزییه‌وه كه به گه‌وره‌ترین تیمساح داده‌نرێت له‌ڕووی كێش و قه‌باره و ته‌مه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گه‌وره‌ترین تیمساح ده‌كات كه له ئوسترالیا دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، یه‌كێك له كۆمه‌ڵه شاره‌زاییه‌كانی دنیا كه به "Wildlife rangers" ناسراون توانییان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌ڕان له ناوچه‌ی باكوری وڵاتی ئوسترالیا توانییان تیمساحێك ڕاو بكه‌ن و بیگرن كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین تیمساحه‌كانی دنیایه كه له‌ڕووی كێشه‌وه 600 كیلۆگرامه و درێژییه‌كه‌یشی ده‌گاته 4.71 مه‌تر و زانایانی كۆمه‌ڵه‌كه دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ری ده‌ڵێن ته‌مه‌نی ده‌گاته 60 ساڵی ته‌واو.
كۆمه‌ڵه‌ی "Wildlife rangers" كه كۆمه‌ڵیه‌كی ئوسترالین و بنه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئوسترالیا و پێكدێن له چه‌ند زانا و شاره‌زایه‌ك له بواری ئاژه‌ڵان، رۆژانه و هه‌فتانه و ساڵانه ئاژه‌ڵی ده‌گمه‌ن ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یخه‌نه شوێنی پارێزراوه‌وه كه له نوێترین كاریاندا تیمساحێكیان دۆزییه‌وه كه به گه‌وره‌ترین تیمساح داده‌نرێت له دنیادا.