وادەی یاریی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیال

:: AM:09:30:12/07/2018 ‌

هەردوو هەڵبژاردەی فڕەنسا و كڕواتیا گەیشتوونەتە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا و بڕیاریشە هەردوو هەڵبژاردەكە رۆژی یەكشەمی داهاتوو لەسەر بەدەستهێنانی جامەكە بجەنگن.

جگە لە یاریی كۆتایی، یارییەكی تریش بۆ دیاریكردنی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیال بەڕێوەدەچێت لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و بەلجیكا.

هەردوو هەڵبژاردەكە رۆژی شەمووی داهاتوو واتە رۆژێك پێش یاریی كۆتایی لەنێو یاریگەی كریستۆفیسكی لە شاری سانت پترسبۆڕگی رووسیا سەعات 5ی ئێوارە بەكاتی كوردستان یاری دەكەن.

جێی باسە هەڵبژاردەی بەلجیكا رۆژی سێشەمی رابردوو بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر هەڵبژاردەی فڕەنسا دۆڕا بوو، دوێنێ چوارشەمیش هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بەرامبەر هەڵبژاردەی كڕواتیا دۆڕا، بەمەش هەردوو هەڵبژاردە دۆڕاوەكە بۆ پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیال رۆژی شەمووی داهاتوو یاری دەكەن و دوو براوەكەش رۆژی یەكشەم بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەكە دەجەنگن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م