ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانێكی تریش بوو

:: AM:10:18:12/07/2018 ‌

یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ ئەشڕەف حەكیمی بەرگریكاری مەغریبی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا راگەیاند.

ماڵپەڕی بڕووسیا دۆرتمۆند ئاشكرای كرد كە یانەكەی توانیویانە گرێبەست لەگەڵ حەكیمی بكەن و گرێبەستەكەش بەشێوەی خواستنە بۆ ماوەی 2 ساڵ.

جێی باسە حەكیمی پارساڵ بۆ یەكەمجار لە پێكهاتەی یەكەمی یانەی ریال مەدرید یاری كرد و تاڕادەیەكیش ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و ببووە جێگەی بایەخ و متمانەی زێنەدین زێدانی راهێنەری پێشووی یانەكە.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید پێرێ سێشەم رۆیشتنی سەرەكیترین یاریزانی تیپەكەی راگەیاند ئەویش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بوو بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ.


وشە - ئامانج ئه‌كره‌م