گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى كایلى جینه‌ر به بچووكترین ملیادرێر وه‌سف ده‌كات، سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كه‌شى كۆمپانیایه‌كى پێداویستى جوانكارییه كه دوو ساڵه خۆى دایناوه.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز، كایلى جینه‌رى ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره ناسراوه‌كانى كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك بچووكترین ملیاردێر ناسراوه.
گۆڤارى فۆربسى ئه‌مه‌ریكیش له باره‌ى ئه‌و كیژۆڵه‌یه نووسیویه‌تى، رێى ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى گرتووه‌ته‌به‌ر ده‌بێت به بچووكترین ملیاردێر.
جینه‌ر له ساڵى 2016 كۆمپانیایه‌كى مكیاج و پێداویستییه‌كانى جوانكارى ژنانى دامه‌زراندووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌میشى سووراوێكى لێو بوو، كه نرخى یه‌ك دانه‌ى 29 دۆلار بوو.
رۆیته‌رز نووسیویه‌تى 630 ملیۆن دۆلارى لێ فرۆشتووه.
ره‌نگه هۆكارێكى به‌ناوبانگبوونى جینه‌ر ئه‌وه بێت یه‌كێكه له زڕ خوشكه‌كانى كیم كارداشیان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه، كۆمپانیاكه به 800 ملیۆن دۆلار دامه‌زراوه كه رێژه‌ى 100% خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى هى جینه‌ر بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و پارانه‌ى له‌رێى رێكلامه‌وه ده‌ستى ده‌كه‌وێت، ئێسته مه‌زنده ده‌كرێت 900 ملیۆن دۆلارى هه‌بێت.