تارا ڕه‌سووڵ دوای ده‌ستپێكی كاركردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر ، كلیپه‌كه‌ی ده‌بێته جوانترین كاری ئه‌مساڵ و له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی ده‌بێت.
تارا ڕه‌سووڵ گۆرانیبێژی كورد، كاری كلیپی "من بۆ تۆم"ی ته‌واو كردووه، بڕیاره به‌منزیكانه له سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی بكاته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی تارا له ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، هونه‌رمه‌ندان له‌و بڕوایه‌دان سه‌ركه‌وتنێكی جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به بڕوای سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ كردووه، ئه‌م به‌رهه‌مه جوانترین به‌رهه‌می ساڵ ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه تارا ڕه‌سووڵ به "وشه"ی گوت: "ئه‌مڕۆ كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌م ته‌واو بووه كه به شێوه‌یه‌كی كورده‌واری به جلی كوردییه‌وه كلیپم كردووه، به‌منزیكانه ده‌یخه‌مه به‌ر چاوی هه‌وادارانم، كه گۆرانییه‌كی ته‌واو عاشقانه‌یه‌وه و به دڵی سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ده‌بێت".
"من بۆ تۆم" نوێترین به‌رهه‌می گۆرانی هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سووڵ كه له ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، هۆنراوه‌ی سامی ئه‌رگووشی و وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی یوسف له‌شكری و دابه‌شكردنی موزیكی ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عیده.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی