كۆرتوا بوویتە گۆڵپارێزی ریال مەدرید

:: AM:11:50:18/07/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ هاوشانەكەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر گرێبەستی گۆڵپارێزی بەلجیكی تیبۆ كۆرتوا رێككەوتوون.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: كارگێڕی ریال مەدرید لەسەر گرێبەستەكەی كۆرتوا لەگەڵ كارگێڕی یانەی چێڵسی رێككەوتوون بە بەهای 35 یان 40 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە كۆرتوای خاوەن خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی 2018ی جیهان بەهۆی خێزان و منداڵەكانی ئارەزووی گەڕانەوە دەكات بۆ ژیانی شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا.

ئەوەی تا ئێستا بووەتە هۆی رانەگەیاندنی گرێبەستەكە ئەوەیە كە یانەی چێڵسی بەدوای جێگرەوەیەك بۆ كۆرتوا دەگەڕێ و بۆ ئەمەش ئەلیسۆن باكێری بەڕازیلی و یانەی رۆمای ئیتاڵی كردۆتە ئامانج.

جێی باسە كۆرتوا شارەزاییەكی باشی لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا هەیە و پێشتر بەشێوەی خواستن لە ریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری كردبوو و لەگەڵ ئەو یانەیەش ناسناوێكی خولی تۆپی پێی ئیسپانیای بەدەستهێنابوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م