كۆمپانیای به‌ناوبانگی نۆكیا له ناوه‌ڕاست ئه‌م مانگه یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ئه‌مه‌یش وایكرد به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه بێنه‌وه ناو بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای نۆكیا ده‌كات و ده‌ڵێت، له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای به‌ناوبانگی نۆكیا مۆبایلێكیان خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "X5" ه‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر به‌شێوازێكی جوان و خاوه‌ن كاوالێتییه‌كی باش دروست كراوه كه وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.
نۆكیا ئێكس پێنج خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزه و شاشه‌یه‌كی 5.86 ئینجی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ڕوونی 720 به 1520 پیكسڵ، جگه له‌وه‌یش به پرۆسێسه‌ری 2.00 گێگاهێرتزی كار ده‌كات و پاترییه‌كی 3060 میلی ئه‌مپێری بۆ دانراوه به ڕامی سێ گێگابایتییه‌وه، ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن خێرایییه‌كی زۆره و له‌كاتی ئیش پێكردندا خاو نابێته‌وه و ناوه‌ستێت، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخی ئه‌م مۆبایله بگاته 225 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رھه‌م ھێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.