بەڤیدیۆ.. خلیسکێنەی سەر ئاو بەسیستەمی VR دروستکرا

:: PM:07:36:18/07/2018 ‌

بۆ یەکەم جار کۆمپانیای بەناوبانگی سامسۆنگ ئامێری VR دروست دەکات کە بەکاردەهێنرێت بۆ خلیسکێنەی سەر ئاو و چێژ بەخشین بە خەڵکی.

بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە کەناڵی "BallastVR" بڵاو کراوەتەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی ئەو وڵاتە خلیسکێنەی سەر ئاو بەسیستەمی VR دروست دەکات، هەروەها ئامێرێکی تایبەتی VR لەگەڵی دروست دەکات بەناوی "VR Slider".

وەک لە ڤیدیۆیەکەدا دەبینرێت، ئەو کەسانەی لەو مەلاوانگەدا کار دەکەن ئامێری "VR Slider" رەکەت لەسەر دەکەن و دەتخەنە سەر خلیسکێنەکە و بەشێوازێکی سیستەم لایخۆیان سیستەمی VR رەکەت پیشان دەدەن.

سامسونگ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی كۆریای باشوورە كە تایبەتە بە دروستكردنی بەرهەمە ئیلكترۆنییەكان، لە ساڵی 1938 دا دامەزراوە و ئێستە یەكێكە لە كۆمپانیا بەهێزەكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئەلیكترۆنی و خاوەنی باشترین مۆبایلە لە دنیادا و رۆژانە بە ملیۆنان بەرهەمی ئەو کۆمپانیایە دەفرۆشرێن.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان