☰ بەشەکان
×
ناوخۆ
دەرەوە
ئابووری
راپۆرت
چاوپێکەوتن
ڤیدیۆ
وتار
کۆمەڵایەتی
کولتوور
تەندروستی
هەمەرەنگ
ئەرشیڤ
کچە رەشپێستێک بوو بە شاجوانی بەریتانیا
::
PM:07:39:18/07/2018
بۆ یەکەمجار لە مێژووی بەریتانیا خاتوونێکی رەشپێست بوو بە شاجوانی یەکەمی بەریتانیا و بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ وەک نوێنەری بەریتانیا لە کێبرکێی شاجوانی جیهاندا بەشداری بکات.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی تەمووز/یۆلیۆ، ئاژانسی هەواڵی بی بی سی رای گەیاند، دی ئان کەنتیش، خانمە ڕەشپێستی بەریتانی لە 66ەمین کێبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی بەریتانیا توانی بەسەر سەرجەم رکابەرەکانیدا سەرکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
کێبڕکێ بۆ دیاریکردنی شاجوانی بەریتانیا 66 ساڵ لەمەوبەر بەبێ بڕانەوە بەڕێوەچووە و ئەوە جاری یەکەمە خانمێکی رەشپێست بتوانێت تیایدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
دی ئان 25 ساڵانە و لەدایکبووی ئانگۆلا، یەک لە دوورگەکانی کاراییبە کە لەژێر حوکمڕانی بەریتانیادایە و وەک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری نیوزبیت رای گەیاندووە، ئەو سەرکەوتنەی وەک باشترین ئەزمونی ژیانی دەبینێت.
زیاتر دەڵێ، لەگەڵ نزیکبوونەوە کێبرکێکە هەستم دڵنیایی ئەوەی پێ بەخشیم سەرکەوتن بەدەست دەهێنم، بۆیە من ئەو تاجەی وەک شاجوان پێم بەخشرا، نەک وەک ژنێکی رەشپێست، بەڵکو بۆ سەرجەم هاوڵێتیانی بەریتانیم دەیکەمە سەرم.
ئەو خانمە شۆخوشەنگە سەرەتا ویستوویەتی ببێت بە وەرزشکارێکی سەرکەوتوو، تەنانەت لە چەند کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا بۆ راکردنی مەیدا بەشداری کردووە، بەڵام لەکاتی کێبڕکێدا ئەژنۆی دەپێکرێت و بۆ هەتا هەتایە ماڵاوایی لەو خەونەی دەکات.
ئان دەڵێ، ئێستە لە رێگەیەکی ترەوە هەوڵمداوە خەونەکەم بۆ سەرکەوتن بهێنمە دی، هەڵبژاردنم وەک شاجوانی یەکەمی بەریتانیا بە سەرکەوتنم لە کێبرکێی راکردنی مەیدان دەشوبهێنم و جیاوازییان پێ ناکەم، بەڵام خۆ ئامادەکردن بۆ کێبرکێی شاجوانی بەریتانیا زۆر قورسترە لە ئامادەبوون بۆ بەسداریکردن لە راکردن و مەیدان.
3
وشە -
هیدایهت جان
زانا هۆڵەندییەكە بە پێشبینییەكی جیاواز گەڕایەوە و هۆشداری دەدات
پیاوان بە ماچی بەیانیان تەمەنیان درێژ دەبێت
زۆرترین خوێنراو
مانگێک
هەفتەیەک
٢٤ کاتژمێر
فیدراسیۆنی نووسەرانی كورد لە دیاسپۆرا پیرۆزبایی یادی رۆژنامەگەریی كوردی دەكەن
سیمینارێك بۆ فارووق رهفیق له ههولێر ساز دهكرێ
گۆرانیی "ماڵاوا ئەی ڕۆژانی خۆشبەختیم" نوێ كرایەوە
گۆرانییهكانی هونەرمەند جهلال سهعید نوێ دهكرێنهوه
ڤیدیۆ.. هونەرمەند حەسەن شەریف بەرهەمێكی نوێی هونەری خۆی پێشكەشی مەنسوور بارزانی كرد