به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی چاپه‌وه، ناسناوی "شاژنی سه‌ر شانۆ" كه تایبه‌ته به میریام فارس و ئه‌وی پێ ناسراوه، له ژێر وێنه‌یه‌كی شیرین درابوو، ئه‌مه‌ش هه‌وادارانی میریامی تووڕه كرد.
بڕیار بوو له شه‌وی 25ی مانگی ئاب به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه كۆنسێرتێكی گه‌وره له هوتێلی هیلتۆن پارك لاین له له‌نده‌ن بۆ میریام فارس ژنه گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی ساز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناساغی باری ته‌ندروستییه‌وه، میریام كۆنسێرته‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، بۆیه ڕێكخه‌رانی كۆنسێرته‌كه شیرینیان هێنایه شوێنی.
كاتێك میریام باری ته‌ندروستی تێك چوو و بڕیاری ئه‌نجام نه‌دانی كۆنسێرته‌كه‌ی دا، كه پۆسته‌ری ئاهه‌نگه‌كه‌ی بڵاو كرابووه و هه‌موو دنیا بینیبوویان، له‌به‌رئه‌وه به په‌له پۆسته‌ره‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له شوێنی میریام وێنه و ناوی شیرینیان خستبووه سه‌ری.
له كاتی ئه‌م ئاڵوگۆڕییه‌دا، ناسناوی "ملكه المسرح یان شاژنی سه‌ر شانۆ" كه تایبه‌ته به میریام فارس، له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه لانه‌برابوو و هێشتا به ناوی شیرینه‌وه مابوو.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌م دیمه‌نه هه‌وادارانی میریام فارسی تووڕه كرد، چونكه ئه‌وان ناسناوی شاژنی سه‌ر شانۆ ته‌نیا به هی میریام فارس ده‌زانن و قبووڵیان نه‌بوو بۆ شیرین دابنرێت.