دوێنێ له 40 ناوه‌ند و شارى گرنگى دنیا به بۆنه‌ى رۆژى له‌دایكبوونى نیڵسۆن ماندێلاى رێبه‌رى باشوورى ئه‌فه‌ریقا به‌ڕێوه چوو، به‌شێك له میدیاكانى دنیایش، وه‌ك هه‌موو ساڵێك كه‌وتنه هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى ژیانى ماندێلا بۆ ئه‌وه‌ى نهێنى و شته سه‌رنجڕاكێَشه‌كانى ئه‌و پیاوه ئاشكرا بكه‌ن.
دوێنێ 18ى ته‌مووز یادى 100 ساڵه‌ى له‌دایكبوونى نیلسۆن ماندێلا له 40 شارى گرنگى دنیا كرایه‌وه، پێگه‌ى یورۆنیوز ورده‌كارى له‌باره‌ى زۆر له‌و شوێنانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به بۆنه‌ى له دایكبوونى نیڵسۆن ماندێلا ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
له ساڵى 2010 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 18ى ته‌مووزى وه‌ك رۆژێكى جیهانى ده‌ستنیشان كرد، به بۆنه‌ى له‌دایكبوونى ماندێلاوه كه هێشتا له ژیان مابوو.
ماندێلا ته‌واوى ژیانى له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاكتاوى نه‌ژادى ته‌رخان كرد، ساڵانێكى زۆر له گرتووخانه بوو، كه‌چى كاتێك ئازاد كرا، به شێوه‌یه‌كى دیموكراسییانه ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێناوه و دواتریش وازى له ده‌سه‌ڵات هێنا، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆر له بیرمه‌ندانى دنیا بڵێن "ماندێلا ئه‌خلاق و سیاسه‌تى به‌یه‌كتر ئاشت كرده‌وه".
ماندێلا كه له ساڵى 1918 له دایك بووه، له ساڵى 2013 كۆچى دوایى كرد، ژیانی به كۆمه‌ڵێك هه‌وراز و نشێو تێپه‌ڕاندووه، بۆیه ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانى پێشوو میدیاكانى دنیا لاپه‌ڕه‌كانى ژیانى هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نهێنییه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى بدۆزنه‌وه.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه هه‌ندێك له شته سه‌ڕنجڕاكێشه‌كانى
ژیانى ماندێلان:
- ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ماندێلا " نیڵسۆن" نییه، به‌ڵكو ناوى "رولیهلاهلا"یه، كه‌چى ناوى" نیڵسۆن" له‌لایه‌ن ژنه مامۆستاكه‌ى لێى نراوه، له یه‌كه‌م رۆژى خوێندنى سه‌ره‌تایى، چونكه ده‌بوو منداڵانى ره‌شپێست ناوى رۆژئاوایییان هه‌بێت.
- زۆرێك له شاره‌كانى دنیا به ناوى " ماندێلا" ناو نراوه، ماندێلاش ناوى جۆره باڵنده‌یه‌كه له گرووپى داركونكه‌ره‌كانه.
- جیا له سیاسه‌ت شه‌یداى بۆكسێن بوو.
- له ساڵانى زیندانییه‌كه‌ى له دوورگه‌ى رۆبن، شه‌یداى شیعر بوو.
- یه‌كێك بوو له‌و زیندانییانه‌ى له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌ى هاوڕێ بوو، ته‌نانه‌ت تا مردنیشى یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى سه‌ردانى ده‌كرد و وه‌ك كوڕى خۆى سه‌یرى ده‌كرد.
- یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كه زۆر پێى نیگه‌ران ده‌بوو، ئه‌وه‌بوو له كاتى خوێندنه‌وه‌ى ڕۆژنامه، لاپه‌ڕه‌ى رۆژنامه به‌كرچ و لۆچى بگریت.
- دواى جیابوونه‌وه‌ی له ژنى یه‌كه‌مى، بێوه‌ژنه‌كه‌ى سه‌رۆكى مۆزه‌مبیقى خواست، به‌مه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ى ماندێلا بوو به خانمى یه‌كه‌م دوو وڵات "مۆزه‌مبیق و باشوورى ئه‌فریقا".
- به‌پێى وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ى كه مرد سامانه‌كه‌ى زیاتر چوار ملیۆن دۆلار بوو، كه زۆربه‌ى له فرۆشتنى كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى "رێى درێژم به‌ره‌و ئازادى" ده‌ستى كه‌وتبوو.
- 18 ساڵ له گرتووخانه بوو له ماوه‌یه تووشى نه‌خۆشى سیل بوو، له رێى پۆسته‌شه‌وه به‌كالۆریۆسى له زانكۆى له‌نده‌ن له به‌شى یاسا به‌ده‌ست هێنا.
- له‌به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ى كورد، خه‌ڵاتى ئه‌تاتۆركى ره‌ت كرده‌وه كه له‌لایه‌ن توركیاوه پێى به‌خشرا.
- كاتێك له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا له به‌رده‌م ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى چیرۆكى بۆ كچه‌كه‌ى ده‌گێڕایه‌وه، كاتێك دواى 18 ساڵ ئازاد كرا، یه‌كه‌م داواى كچه‌كه‌ى له باوكى ئه‌وه‌بوو، چیرۆكه‌كه‌ى بۆ ته‌واو بكات.