پێست و ڕووخسار گرنگییەكی تایبەتی لە ژیانی هەموو ئافرەتێك بەتایبەتی و مرۆڤ بەگشتی هەیە، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی پێستێكی تەندروست و گەشاوە و جوان و سپی و نەرم و دوور لە كێشەكانی پێست، ڕەنگە زۆر رێگە و شێوازی جیا جیا هەبن.
ئێسته پزیشكانی پەیمانگەی پزیشكی بەریتانیا تایبەت بە جوانكاری، رێگە و شێوازی تەواو تەندروست و بێ كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و ڕووخسارتان، دەخەنە ڕوو، كه ئه‌مه‌یش لابردنى پێسته مردووه‌كانه.
زۆربەی خانمان و به‌شێك له پیاوان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان لە ڕێگەی كرێمەوە یاخوود نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه پێستیان جوان بكەن، جگە لەوەش هەوڵ دەدەن پەڵە و زیبكە لابەرن لەگەڵ بەكارهێنانی شامپۆی تایبەت بەتەندروستی پێست.
به‌ڵام له هه‌مووى گرنگتر ماوه‌ى دوو ساڵ جارێك لابردنى پێسته مردووه‌كانى ڕووخسار و شوێنه هه‌ستیار و به‌رچاوه‌كانى له‌شته، ئه‌مه‌یش به ئامێرێكى تایبه‌ت و به ئاسانى ده‌كرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا.