لووت شکان جگە لە ئازارەکەی بەهۆی تێکچوونی فۆڕمی لوتەوە رووخسار تا رادەیەک دەشێوێنێت و ئەوەیش بووە بە یەکێک لە گرفتەکانی سەردفەم و رۆژانە چەندان نەشتەرگەری بۆ جوانکاری لووت ئەنجام دەدرێت.
بیر له‌وه مه‌كه‌وه كه كه‌ى لووتت بەهۆی بەرکەوتن یاخەد رووداوێک دەشکێت، چوونكه مرۆڤ ئەگەری هەیە له هەموو ته‌مه‌نێك تووشى بێت، به هۆى كه‌وتن یان به‌ریه‌ك كه‌وتن له وه‌رزش یان ڕووداوى هاتووچۆ رەنگە ئەو رووداوەت بۆ بێتە پێش.
لە روانگەی توێکارییەوە بەو زەقییەی دەموچاو کە لە جەستەی مرۆڤ هەیە ئەوترێ: لووت یان کەپو. ئەرکی ئەم ئەندامە هەناسە هەڵکێشان و هەناسەدان و هەروەها بۆنکردنە لە زۆربەی گیانەوەراندا.
شێوه‌ى لووت له‌سه‌ر دوو ئێسك و چه‌ن كڕكڕاگه‌یه‌ك به‌نده، له كاتى زه‌بر ڕه‌نگه ئیسکه‌كان بشكیِن و شێوه‌ى لووت بگۆڕێ. باشترین كات بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ى خوارى دواى شكان له كاتى ڕووداوه‌كه‌یه، واته پێش ئه‌ستور بوونى لووت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كسه‌ر نه‌كرا و لووتى نه‌خۆش ئه‌ستوور بوو، ده‌بێ دواى 3 تا 7 روژ بۆی بکرێ، واتا دوای نیشتنه‌وه‌ى لووت.
له‌م گرته ڤیدیۆیەدا ئه‌وه نیشانده‌دات به‌بێ نه‌شته‌رگه‌رى شكاندنى لووت له لایه‌ن تیمى پزیشكییه‌وه چاك ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌یش بە ئاسانترین و ته‌ندرووست ترین ڕێگه‌ى پزیشكى داده‌نرێت.