هه‌ڵمه‌ت سه‌ڵاح ناسراو به "دانی دارین" كه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ره و له گوندێكی كوردستان ده‌ژی، به‌ڵام حه‌ز و خولیای ئه‌و بۆ سینه‌ما ده‌یگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به فیلمه‌كانی به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
دانی دارین ساڵی 1980 له یه‌كێك له گونده‌كانی قه‌ڵادزێ به‌ناوی "كاله‌كانی" له دایك بووه و ساڵی 2002 به‌ره‌و به‌ریتانیا كۆچی كرد. یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی ئه‌و كه توانیویه‌تی بیگه‌یه‌نێته فێستیڤاڵه جیهانییه‌كان و خه‌ڵای وه‌ربگرێت، فیلمی 16/3ـه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه كه له ده‌رهێنان و نواندنی خۆیه‌تی به هاوبه‌شی ده‌رهێنه‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی پۆڵ لانه و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تر به‌رهه‌میان هێناوه.
وه‌ك له دیمانه‌یه‌كی كورتدا بۆ "وشه" ئاماژه‌ی پێ كرد، به‌مزووانه به‌نیازی ده‌رهێنانی فیلمێكی تره له كوردستان كه چه‌ندان ئه‌كته‌ری گه‌وره‌ی جیهانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و به‌گوته‌ی خۆی "هه‌ندێكیان ئه‌كته‌ری هۆلیوودن".
دانی 22 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه و فیلمه تازه‌كه‌شی 19 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. ناوه‌ڕۆكی فیلمی 16/3 كه فیلمێكی ئه‌كشنه، چیرۆكی گه‌نجێكی كورد ده‌گێڕێته‌وه و باس له چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ڕێی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كات. ئه‌و فیلمه خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته.
ده‌یان ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی به‌شدارن له‌و فیلمه و رۆڵیان تێدا بینیوه. فیلمه‌كه له كوردستان و به‌ریتانیا به‌رهه‌م هێنراوه و 80%ی ئه‌كته‌رانی به‌ریتانین.