کیا ئۆتۆمبێلێکی جیاوازی خستە بازاڕەکانەوە

:: PM:09:32:22/07/2018 ‌

لە نوێترین بەرهەمدا کۆمپانیای کیا ئۆتۆمبێلێکی خستە بازاڕەکانەوە کە بەشێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێشانە دروستی کردووە و سەرنجی کڕیارانی پێ ڕاکێشاوە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی"thecarconnection"، بڵاو کراوەتەوە و باس لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای کیا دەکات و دەڵێت، کیا جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووتری یەکێک لە باشترین و هەرزانترین ئۆتۆمبێلەکانی دەخاتە بازاڕەوە بەناوی "Forte" کە وەک کۆمپانیاکە باسی لێوە دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلە بەشێوازێکی جوان و بۆدییەکی پتەوەوە دروست کراوە، ئەوەیش بووەتە جێگای سەرنجی خەڵکی.

کیا زیاتر لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەوە دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە خاوەن هێزێکی زۆرە و بە شێوازێکی پتەو و سەلامەت دروست کراوە و بزوێنەرەکەیشی 2.0 لیترییە و هێزی 147 ئەسپی هەیە و شەش پستۆنە، ئەمەیش وای کردووە نرخەکەی بگاتە 16 هەزار و 800 دۆلاری ئەمەریکی.

کیا یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی کۆریای باشوور کە بنکەی سەرەکی ئەو کۆمپانیایە دەکەوێتە "سیئۆل"ی پایتەخت. ئەو کۆمپانیایە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 1944 لەسەر دەستی "هیۆنگ کیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارک" دامەزراوە.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان