ئه‌مرۆ چوارشه‌م رێكه‌وتى 8/12/2016 پێشانگایه‌كى هاوبه‌شى وێنه‌كێشان بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم و ئاكۆ غه‌ریب كرایه‌وه.
ئه‌م پێشانگایه كه به ئاماده‌بوونى كۆمه‌ڵێكى زۆر له هونه‌ردۆستان له هوڵى میدیا كرایه‌وه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی به‌شدارییان له بینینی تابلۆكان كرد و له نێوان بینینی تابلۆ و وێنه‌گرتن له‌گه‌لچ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم، بووبووه هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر.
پێشتر هه‌مان پێشانگه له ڕۆژی 24ی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ی شاری سلێمانی به به‌شداری چه‌ندان كه‌سایه‌تیی شاره‌كه كرایه‌وه.
تابلۆكانی عه‌دنان كه‌ریم، هه‌ڵقوڵاوی سرووشتی كوردستانه و هه‌موویان خۆشه‌ویستیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیشان ده‌ده‌ن بۆ خاكه‌كه كه وه‌ك خۆی له پێشانگه‌كه گوتی: له ڕۆحییه‌وه هه‌ڵقوڵاون.
به‌شێكی زۆری ئه‌و تابلۆیانه‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند بۆ پێش 25 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆربه‌ی له تاراوگه كێشراون، هه‌ربۆیه كاتێك ده‌یانبینی، هه‌ستێكی سۆز و خۆشه‌ویستیت بۆ ئه‌و سرووشته نیشان ده‌دات كه كێشاویانه.
عه‌دنان كه‌ریم سرووشت و میوزیك ئاوێته‌ی یه‌ك ده‌كات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: تابلۆ كێشان لە روحمدایە، بۆیە بەردەوام دەبم لە كێشانی تابلۆكان.
هه‌ولێر/ سارا سه‌ردار