زۆرن ئه‌و سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی له نێو نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا هه‌یه، له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه گوندێكتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه ئافره‌ته‌كانیان خاوه‌نی درێژترین و جوانترین قژن له جیهاندا، كه ئه‌وه‌ش خه‌ونی زۆربه‌ی ئافره‌تانی جیهانه كه قژێكی جوان و درێژ و ته‌ندروستی هه‌بێت.
گوندی هیانجو له هه‌رێمی هۆلین له چین، خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ین له كتێبی به‌ناوبانگی گینیس، گونده‌كه‌یان به‌وه ناسراوه كه خاوه‌ن درێژترین قژی جیهانن.
ئافره‌ته‌كانی ئه‌و گونده كه خاوه‌نی قژێكی جوان و درێژن به گشتی له نێوان 170 سم بۆ دوو مه‌تر، زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كانیان جلی سوور له‌به‌ر ده‌كه‌ن، قژیان له‌گه‌ڵ درێژیه‌كه‌شیدا به‌هێزه، زۆربه‌یان قژ ره‌شن.