وڵاتى ئه‌رمینیا یان ئه‌رمه‌نستان یه‌كێكه له‌و وڵاته خۆشانه‌ى كه به به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوین به‌ناوبانگه و ئێسته خه‌ڵكى له‌به‌ر هه‌رزانى تێچووى گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته له هه‌رێمى كوردستان هه‌فتانه گه‌شتیارى هه‌یه.
له‌و گرته ڤیدیۆیەی خواره‌وه به شیوه‌یه‌كى ورد زۆربەی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كولتوور و شوێنه گه‌شتیارى و تایبه‌ته‌كانى ئه‌رمینیا به هه‌موو جوانییه‌كانییه‌وه خراوەتە روو.
کوردانی ئەرمەنستان بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەشی ڕۆژئاوای ئەرمەنستان دەژین. کوردەکانی یەکێتی سۆڤێتی جاران سەرەتا کوردی‌یان نووسیوە بە ئەلفوبێی ئەرمەنی لە 1920 دا، کوردەکان لە ئەرمەنستان پەخشێکی ڕادیۆیی کوردی‌یان لە یەریڤان و ڕۆژنامەیەکی کوردی بە ناوی ڕێیا تازە دەردەکەن. بەشی کوردی لە دەزگای هەرێمیی یەریڤان بۆ خوێندنە ڕۆژهەڵاتناسییەکان کراوەتەوە.
کۆماری ئەرمینیا وڵاتێکە لە ناوچەی قەوقاز، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەرمەنستان کوردن کە زۆربەیان ئێزیدین. پایتەختی ئەو وڵاتە یەریڤانە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئەرمەنستان 2,983,990 کەس بووە کە دەکاتە 0.04 لەسەدی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی، تەمەنی مام ناوەندی خەڵکی ئەو وڵاتە 33 ساڵە، ھەروەھا 64 لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.