له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه له وڵاته ئایینی و داخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له قوژبنی بیابانێکی چۆڵ و هۆڵدا، به‌ڵام ئێسته که له سایه‌ی سامانی زۆر و بە زه‌بری نه‌وت بوه‌ته یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشه‌كانى دنیا.
جگه له نه‌وت ئایینی ئیسلام و هه‌بونی ماڵی خوا و مه‌زاره پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته بوه‌ته خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا ڕژاوه. ساڵانه ملیۆنان مرۆڤی موسڵمان له نه‌ته‌وه و ولاته جیاوازه‌کانه‌وه ڕووده‌که‌نه عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ مەرامی (حەج و عومرە) و ئه‌مه‌یش واتای قازانجی گه‌وره‌یه‌کی ئابوریی و سیاسییه بۆ ئه‌و وڵاته.
عەرەبستانی سعوودى، وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی 2،149،690 کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 27،123،977 کەس دەبێت.
له‌و پارچه‌ى ڤیدیۆیەی خواره‌وه‌دا جوانترین دیمه‌نه‌كانى وڵاتى سعوودیا له كامێرایه‌كى بچووكه‌وه ده‌بینیت كه بڕوا ناكه‌یت ئەوهه‌موو جوانییه له وڵاتى سعوودیا هه‌بێت ئه‌گه‌ر چى سه‌رجه‌م شوێنه‌كانیان، به بیابان داپۆشراوه.