تاوانبارێكی ئه‌مه‌ریكی، له كاتی دادگاییكردنیدا هێنده‌ی پرته‌وبۆڵه كرد و قسه‌ی زیادی كرد، تا دادوه‌ر تووڕه بوو و فه‌رمانی به‌ستنه‌وه‌ی ده‌می بۆ ده‌ركرد و ئه‌نجامیان دا.
له ویلایه‌تی كلیفلاندی ئه‌مه‌ریكا، تاوانبارێك كه تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دابوو، زۆری قسه كرد و چه‌ند جارێكیش له لایه‌ن جۆن ڕۆسۆ دادوه‌ری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ئاگادار كرایه‌وه كه بێده‌نگ بێت و قسه‌یان پێ نه‌بڕێت.
به‌ڵام ئه‌م تاوانباره هه‌ر وازی نه‌ده‌هێنا و زیاتر قسه‌ی ده‌كرد و به‌رپه‌چی قسه‌كانی دادوه‌ری ده‌دایه‌وه، بۆیه دادوه‌ر داوای له پۆلیسه‌كان كرد تیپێكی پان بێنن و ده‌می ببه‌ستنه‌وه.
تاوانبار هه‌ر له قسه‌كردن نه‌وه‌ستا و پۆلیسه‌كان ده‌میان به‌سته‌وه، دواتر به بڕیاری دادوه‌ر سزای 24 ساڵ زیندانی تاكه‌كه‌سی له‌سه‌ر تاوانه گه‌وره‌كه‌ی پێ درا، ڤیدیۆی ئه‌و دیمه‌نه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو: