هونه‌رمه‌ندی مێرمنداڵ و كچه به‌شداربوویه‌كی پێشووی پڕۆگرامی كورد ئایدڵ به ناوی "بانه شیروان"، پێگه تایبه‌ته‌كه‌ى پڕ كردووه له ڕێكلام كردنى كۆنسێرتى نه‌ڤید زه‌ردى هونه‌رمه‌ند، هه‌وادارانى ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده پێوه‌ندى خۆشه‌ویستییان هه‌یه.
له‌سه‌ر وێنه‌كانى نه‌ڤید له پێگه‌ى تایبه‌تى بانە شیروان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام هه‌وادارێكى به‌ناوى "حه‌مید بارنى" نووسیووویهتى: "دایكى بانه هاوكارى سه‌ره‌كى پێوه‌ندییه‌كه‌ى نێوان ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌یه و ئێسته ئه‌وان له پێوه‌ندى خۆشه‌ویستی دان".
بانه شێروان، بچووكترین به‌شداربووی كورد ئایدل بوو، هه‌روه‌ها به پێنج زمان گۆرانی ده‌گوت و ئێسته‌ش به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
بانه شیروان، له‌كاتی به‌شداریكردن له كورد ئایدڵدا هه‌ر زوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگی بڵاو بوویه‌وه، هه‌واداران و گوێگرانی سه‌رسامی خۆیان به ده‌نگی ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی ناوبراو هێرشی توندی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌و ناوبانگه‌ی له‌ده‌ست دا.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ستایلانه‌ی ئه‌و كاریان تێدا ده‌كا بریتین له "پۆپ، ڕاك، هیپ هۆپ".