سبەی ریال مەدرید كڕینی ئەستێرەیەكی نوێ رادەگەیەنێ


بڕیارە سبەی پێنجشەم یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ بەهێزكردنی تیپەكەی لە یارییەكانی وەرزی داهاتوودا گرێبەستێكی نوێ رابگەیەنێ.

رۆژنامەی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی سبەی پێنجشەم دەگاتە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا بۆ تەواوكردنی كارەكانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە كۆرتوا ئێستا لە وڵاتەكەی خۆیەتی لە بەلجیكا، بەڵام سبەی پێنجشەم دەگاتە شاری مەدرید و ئیمزا لەسەر گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی شاهانە دەكات.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی چێڵسی لەچەند سەعاتی داهاتوو گرێبەستی گۆڵپارێزێكی نوێ تەواو دەكات كە ئێستا لە یەك كاتدا گفتوگۆ لەگەڵ دوو گۆڵپارێز دەكات ئەوانیش برێتین لە جاك بوتلاندی گۆڵپارێزی یانەی ستووك سیتی و كیپا ئەریزابالاگای گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی.

كۆرتوا دوو رۆژە لە مەشق و راهێنانەكانی یانەی چێڵسی دابڕاوە و بڕیاریداوە لە مانگرتن بەردەوام بێت تا یانەكە رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید نیشان دەدات.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


PM:12:35:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 909 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌