كۆمپانیای LG له مۆبایله نوێیه‌كه‌یدا دیزاینێكی جیاوازی به‌كارهێناوه كه ئه‌م جۆره دیزاینه‌ی له مۆبایله‌كانی پێشووتریدا به‌كارنه‌هێنابوو، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی "پێنووس"یشی بۆ زیادكردووه كه ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای LG دروستی كردووه و گوتوویه‌تی، LG دوای ماوه‌یه‌كى زۆر له به‌كارنه‌هێنانی سیسته‌می "PEN" پێنووسی تایبه‌تی مۆبایل له مۆبایله نوێیه‌كه‌یدا به‌ناوی "Q8" به‌كاریهێنایه‌وه، هه‌روه‌ها LG ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله به‌دیزاینێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش دروست كراوه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یشی بۆ دانراوه.
LG زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێت، LG Q8 له سه‌ره‌تاكانی مانگی ئاب ده‌رچوو به‌شاشه‌ی 6.20 ئینجه‌وه له‌گه‌ڵ ڕوونی "Full HD" كه 1080 به 2160 پیكسڵه، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌رێكی 1.8 گێگاهێرتزیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایتی ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌م مۆبایله خاوبوونه‌وه‌ی به‌بێت و به‌هێزێكی یه‌كجار زۆر كاربكات.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.