كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی، لاپتۆپێكی نوێی دروست كردووه كه توانای هه‌یه له ژێر ئاو و له‌ناو گێژه‌ڵۆكه و خۆڵیشدا كار بكات و هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وێت.
كۆمپانیای "Raytheon"ی ئه‌مه‌ریكی، له پێشانگای "China Joy"ی هونه‌ری نوێترین به‌رهه‌می لاپتۆپی خۆی بۆ ئاماده‌بووان نمایش كرد، ئاشكرای كرد كه ئه‌و لاپتۆبه به‌رگه‌ی خۆڵ و ئاو ده‌گرێت، له نمایشه‌كه‌شدا به داگیرساوی كردییه ناو ده‌فرێك ئاوه‌وه.
لاپتۆپی "Uncia" ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یه كه به‌رگه‌ی ئاو ده‌گرێت، كێشی كیلۆیه‌ك و 100 گرام ده‌بێت، له ماده‌ی IP68 دروست كراوه، كه وای لێ ده‌كات له ئاودا بمێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، درێژی شاشه‌ی لاپتۆپه ئه‌مه‌ریكییه‌كه 13 ئینج ده‌بێت و خێرایییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار مێگا هێرتز، میمۆرییه‌كه‌یشی ده‌گاته هه‌شت گێگابایت.
دیزاینه‌ران و گوته‌بێژه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه بۆ میدیاكانیان ئاشكرا كردووه، له به‌هاری ساڵی داهاتوودا لاپتۆپه‌كه ده‌چێته بازاڕه‌كانه‌وه، نرخه‌كه‌شی تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه دانه‌نراوه، به‌ڵام دانراوه كه له 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ست پێ بكات.