ترسان له ده‌نگی گه‌ل و پێشێلكردنی مافی خه‌ڵك له دیاریكردنی ده‌سه‌ڵات كاری حزبه دواكه‌وتووه‌كانه
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی كوردستان له 30 ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوو ئه‌نجام بدرێ، كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه و به‌رده‌وامه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌مووان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كێتی نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ و هه‌وڵی دواخستنی ده‌دا. ئه‌م كاره‌ی یه‌كێتیش به پێشێلكردنی مافی خه‌ڵك و ترسان له ده‌نگی گه‌ل و دژایه‌تیكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه
له ڕۆژانی ڕابردوودا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ناوی حزبه‌كانی تریشه‌وه باسی له دواخستنی هه‌ڵبژاردن كرد، به‌ڵام قسه‌كه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك بڕی نه‌كرد و هه‌ر دوو سه‌رجه‌م حزبه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه و ته‌نیا یه‌كێتی بێده‌نگ مایه‌وه. پێش ئه‌ویش لاهوور جه‌نگی یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی له لێدوانێكدا گوتی، پێویسته هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت له‌پێناو یه‌كڕیزی! دواتر له میدیای یه‌كێتی ئه‌وه خرایه ڕوو كه ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه.
به‌ڵام دوێنێ سێشه‌م سه‌رۆك بارزانی له لاوانی حزبه‌كه‌ی ئاشكرای كرد، برێت مه‌كگۆركم بینیوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردووه. نێچیرڤان بارزانیش له دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ر دوێنێ له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای ئه‌مه‌ریكای بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت كرده‌وه.
دواخستنی هه‌ڵبژاردن نیشانه‌ی دواكه‌وتوویییه
له وڵاتان ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووه‌ته عورف و هیچ دامه‌زراوه و كه‌سێك بۆی نییه ده‌سكاری بكات، به‌ڵام له كوردستان یه‌كێتی بووه‌ته به‌ربه‌رست بۆ ئه‌و پرۆسه دیموكراسییه و هه‌ر له‌سه‌ر سازشی ئه‌وان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دواخرا. ئێسته‌یش دژی ئه‌نجامدانیه‌تی له 30 ئه‌یلوولی داهاتوو، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌گشتی دواخستن و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به نیشانه‌ی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه و حزبه‌كان هه‌ژمار ده‌كات.
دلێر ماوه‌تی به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دواخستن و دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردن و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه مانای نه‌بوونی كولتوور و نامۆدێرنی حزبه‌كانی كوردستانه، كۆمه‌ڵگه‌كه و حزبه‌كانیش دواكه‌وتوون، دیموكراسی و ڕێزگرتن له یاسا پێویستی به كولتوور هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆرباش به‌یه‌كه‌وه نه‌ژیاون و گونجاو نین، له‌به‌رئه‌وه نه حكوومه‌ت حكوومه‌تی هاووڵاتییه و نه په‌رله‌مانیش مه‌رجه‌عی یاسایییه، حزب نه‌بووه‌ته دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، بۆیه پێویستی به ماوه‌یه‌كی تر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و دۆخه‌ی ڕێز له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بگرێ.
ماوه‌تی زیاتر گوتی، جیا له‌وه‌یش، داعش و تیرۆریستان له ده‌وربه‌رمانن و حزبه‌كان ڕقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌م دۆخه هاتووه‌ته ئاراوه.
ترس له دۆڕان بیانووی دواخستن نییه
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به قسه‌ی خۆیان براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون، بۆچی ئێسته پرسی دۆڕان و ده‌نگنه‌هێنیان كردووه‌ته هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن؟
بێستوون فایه‌ق ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، "ده‌بێ ئێمه كاتی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ر چوار ساڵ جارێك جێگیر بكه‌ین و له ده‌ستووریش بسه‌پێنرێت، هه‌رچه‌نده له یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه جێگیر كراوه، به‌ڵام هێزی ده‌ستوور له هێزی یاساكان گه‌وره‌تره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێز له یاسا ناگیرێ و ئه‌وه‌ی ده‌بینین هه‌وڵی دواخستن ده‌درێ".
له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بووه، بۆچی ئێسته له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌ڵێ، "ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاته‌كه به ده‌ستوور و یاسا جێگیر بوو و هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بین، كه‌س ناتوانێ داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات، هه‌موو بیانووه‌كانیش كاریگه‌رییان نابێ، براوه بووه یان دۆڕاو یان دۆخێك هاتووه‌ته پێش ده‌ستوور و یاسا ڕێ به‌وه ناده‌ن. له وڵاتان سه‌عاته‌كه‌یش دیاری كراوه، ده‌بێ ئێمه‌یش بگه‌ین به دۆخێكی له‌مشێوه‌یه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كات و واده‌ی هه‌ڵبژاردن جێگیر بێ".
لای خۆیه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، بۆ "وشه" گوتی، بردنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاسته‌قینه نییه و و هه‌موو لایه‌ك و ئێمه‌یش وه‌ك یه‌كێتی ده‌یزانین، بۆیه ئێسته ترسمان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه ئه‌و خۆشییه‌مان لێ تێك بدا.
پێشێلكاری مافی خه‌ڵكه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ڕای گه‌یاند، هه‌ڵبژاردن مافی خه‌ڵكه و هه‌وڵدان بۆ دواخستنی پێشێلكردنی ئه‌و مافه‌یه، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێ ناكرێ بیانووی حزبی بكرێته هۆكارێك بۆ ڕێزنه‌گرتن له ده‌نگی گه‌ل و كێشه دروستكردن بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی.
سه‌عد خالید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تێكشانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، هه‌ڵبژاردن مافێكی دیموكراسی خه‌ڵكه و پرۆسه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته، بنه‌ما و پێوه‌ری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی هه‌ر سیسته‌مێكی باوه‌ڕ به دیموكراسییه، بۆیه له كوردستان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕوویه‌كی گه‌ش به دنیا بده‌ین، ده‌بێ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێ و دوا نه‌خرێ.
ئاماژه‌ی دا، "پابه‌ندبوون به كاتی هه‌ڵبژاردن، بنه‌مایه‌كی گرنگی دیموكراسییه، چونكه به دواخستن و ئه‌نجامنه‌دانی پێشێلكارییه‌كی گه‌وره به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی ده‌كه‌ن، چونكه خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی به ده‌نگه‌كانی دووباره شه‌رعییه‌ت به ده‌سه‌ڵات بداته‌وه و كێ هه‌ڵده‌بژێرێ و دیاری ده‌كات بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی هه‌رێمه‌كه‌مان".
ڕوونی كرده‌وه، كاتێك وڵاته‌كه هێرشی له‌سه‌ر بێ، یان كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی سروشتی ڕوو بدات، كارێكی ئاسایییه ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی جێبه‌جێكردن و یاسادانان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا دوای بخه‌ن، به‌ڵام ئێسته هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، ناكرێ له‌به‌ر حیساباتی حزبی و كه‌می ده‌نگده‌ریی، هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بدرێت.