دوای ئه‌وه‌ی كیم كارداشیان له هه‌فته‌ی مۆده‌ی پاریس رووبه‌رووی ده‌ستدرێژییه‌كی توند بوویه‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌ش خشله‌كانی كه بایی 10 ملیۆن یۆرۆ بوون، لێی دزرا، ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه دزیه‌كه درۆیه.
كارداشیانی 35 ساڵ سكاڵای له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی mediatakeout.com تۆماركرد چونكه كارداشیانیان به درۆزن و دز له‌قه‌له‌م دابوو، پارێزه‌ری كارداشیانیش ده‌ڵێت:"كارداشیان له پاریس تووشی ده‌ستدرێژیه‌كی ترسناك بووه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریكا و چاوی به‌و ماڵپه‌ڕه كه‌وتووه كه به درۆزن و دز تاوانباریان كردووه، شۆك بووه".
كارداشیان له سكاڵایه‌كه‌یدا كه له دادگای فیدڕالی نیۆرك تۆماری كردووه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی بوختان كردن تاوانباری كردن.
هاوكات ماڵپه‌ره‌كه له باره‌ی داواكه بێ ده‌نگی خۆیان ده‌پارێزن و هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپه‌ڕی costumeish.com جلێك ده‌فرۆشێت به 70 دۆلار، كه له تاخمێك پێكهاتووه( رۆبێكی سپی درێژ، پرچێكی ره‌شی درێژ، چاویلكه‌یه‌كی ره‌ش، ده‌م قه‌پاتكه‌رێك، كه‌له‌مچه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌نگوستیله‌یه‌كی سه‌ربه‌قاشی گه‌وره) له‌سه‌ر جله‌كانیش نووسراوه "له جه‌ژنی جادوكه‌ره‌كان وه‌كو شاژنی سۆشیال میدیا جل له‌به‌ركه‌ن".
دوا به‌دوای نیشاندانی ئه‌م جلانه و فرۆشتنیان له بازاڕی ئۆنلاین ماڵپه‌ڕه‌كه رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه، زۆربه‌ی ره‌خنه‌كانیش به‌و ئاراسته‌بوون "ئه‌و په‌ڕی بێڕێزی به‌رامبه‌ر كارداشیان كراوه، به‌هۆی ئه‌و جله‌ی كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی به چه‌ك كراوه‌ته سه‌ر كارداشیان" ئه‌مه بیرورای زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یه بوو كه كارداشیانیان خۆشناوێ، به‌و هۆیه‌وه ماڵپه‌ڕه ماڵپه‌ڕه‌كه وازی له فرۆشی جله‌كه هێنا.
وشه/
hollywoodreporter.com - haberler.com / عه‌لی سدیق