له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای مارسیدس بێنز ئۆتۆمبێلێكی نوێی خسته بازاڕه‌وه كه له رووی دیزاین و هێزه‌وه زۆر به شێوازێكی ناوازه دروست كراوه.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی مارسیدس بێنز ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی مارسیدس بێنز له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی به‌ناوی "GLA-Class" ه‌وه خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیای مارسیدس بێنز زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله گوتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر خاوه‌ن هێزێكی زۆره و دیزاینێكی زۆر جوانی بۆ دانراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله بزوێنه‌رێكی 2.5 لیتری له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ هێزی 375 ئه‌سپی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 33 هه‌زار و 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مارسیدس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه و كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.