دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له هونه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ، له‌نجه عه‌لی گۆرانیبێژ به ئه‌لبوومێكی گۆرانیی ناوازه‌وه هاته‌وه ناو هونه‌ر و به‌منزیكانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له‌نجه عه‌لی گۆرانیبێژی ناسراوی كوردستان، سه‌رجه‌م كاره‌كانی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری كه ئه‌لبوومێكی نۆ تراكییه، ته‌واو بوون و به‌م نزیكانه بڵاوی ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵه گۆرانییه‌كی فۆلكلۆر و نوێن و له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا كاری بۆ كردووه.
له باره‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه‌شه‌وه له‌نجه به "وشه"ی گوت: "له له‌نده‌ن و تاران كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌م كردووه، به‌شێكی زۆری ته‌واو بووه، كه هه‌موویشی ته‌واو بوو یه‌كسه‌ر بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
تراكه‌كانی ئه‌لبوومی شینی خۆشه‌ویستی كه له گۆرانیی فۆلكلۆر و نوێ پێك هاتوون، ئه‌مانه‌ن: ته‌بیب ئامانه، مه‌قامی به‌یات، چاوڕه‌شێ، شینی خۆشه‌ویستی، نازی نازداران، قه‌تار و ئه‌لاوه‌یسی.
"له‌نجه عه‌لی" گۆرانیبێژێكی گه‌رمیانییه، ئێسته دانیشتووی به‌ریتانیایه و پێشتر له‌وێ پارێزه‌ر بووه، هاوسه‌رگیری كردووه و جیا بووه‌ته‌وه، به‌هۆی ستایله جیاوازه‌كه‌ی گۆرانیگوتنیه‌وه هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپ و گۆرانییه‌كی هه‌یه كه له‌ناو خه‌ڵكدا به‌رده‌وام ده‌گوترێنه‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی