ڤیدیۆی كووپێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، بۆیان ده‌رناكه‌وێت ئه‌و كووپه چوارگۆشه یان بازنه‌یییه و شێوه‌ی چۆنه.
تۆنی فیشه‌ری یوتوبه‌ری به‌ناوبانگ، ڤیدیۆی كووپێكی ئاڵتوونی بچووكی له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له ماڵپه‌ڕی یوتوب بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌وادارانی تووشی شۆك كردووه، به‌وه‌ی كه‌س نازانێت ئه‌و كووپه چ شێوه‌یه‌كه.
كووپه‌كه له به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌ك دانراوه، راستییه‌كه‌ی بازنه‌یی خۆی ده‌نوێنێت و له ئاوێنه‌كه‌شدا به پێچه‌وانه‌وه، كاتێكیش فیشه‌ر كووپه‌كه ده‌جووڵێنێت، شێوه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه.
كووپه‌كه بازنه‌یییه و به چوارچێوه‌یه‌كی چوارگۆشه‌یی ده‌ور دراوه، شێوه ئه‌ندازه‌یییه‌كه‌ی ئه‌و فێڵه‌ی له چاوی بینه‌ران كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكانێكی زۆر له بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌یشتوون و ده‌ڵێن كووپێكی جادوویییه.