له یه‌كێك له پێشبڕكێكانی ئۆتۆمبێله بێ شۆفێره‌كان "self-driving car" كۆمپانیای فۆرد دروشمێك بڵاو ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێ شۆفێره‌كانی و گوتوویه‌تی، كۆمپانیاكه‌مان هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروستكردنی باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر كه بتوانێت ببێته جێی متمانه‌ی خه‌ڵك.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین دروشمی كۆمپانیای فۆرد ده‌كات و گوتوویه‌تی، كۆمپانیای فۆرد دوای به‌شداریكردن له پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌ته‌ی "A Matter of Trust" كه له دیكۆمێنتاری 44 ئه‌نجام ده‌درێت له ئه‌مه‌ریكا، بۆیه فۆردیش وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پێشكه‌وتوو له ئۆتۆمبێله بێ شۆفێره‌كان به‌شداری كردووه.
كۆمپانیای فۆرد هه‌ر له‌م پێشبڕكێیه‌دا دروشمێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی و گوتوویه‌تی "ئێمه نامانه‌وێت خێراترین ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر دروست بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئۆتۆمبێله بێ شۆفێره‌كانمان هێواش و سه‌لامه‌ت و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بن".
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.