هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا و عه‌بدوڕه‌حمان بێلافى شاعیرى به یه‌كه‌وه دانیشتوون و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زه‌كه‌ریا له ساڵى داهاتوو به‌رهه‌مێكى نوێ بڵاو بكاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "وشه" عه‌بدوڕه‌حمان بێلافى شاعیر ئاشكراى كرد، زه‌كه‌ریا كار له‌سه‌ر ئه‌لبوومێكى نوێ ده‌كات و كۆمه‌ڵێك تێكستى بێلاف له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ى به‌كار ده‌هێنێت.
له دیمانه‌كه‌ى "وشه" عه‌بدوڕه‌حمان بێلاف ده‌ڵێ، "ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته یه‌كترمان له هۆتیلى شیراتۆنى هه‌ولێر بینی، تا بۆ به‌رهه‌مێكى تازه و پوخته و نایاب كار بكه‌ین، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه كاره مكوڕ بوو تا ساڵى داهاتوو به‌رهه‌مى هه‌بێت، هه‌ندێك له تێكسته‌كان هى منن كه خۆى به دواى ئاواز و موزیكه‌كه‌یه‌تى".
له باره‌ى ده‌ستپێكردنى تۆماركردنى به‌هه‌مه نوێیه‌كه، بێلاف گوتى "نازانم كه‌ى تۆمار ده‌كرێ، به‌ڵام ده‌بێت له ساڵى داهاتوو بڵاوى بكاته‌وه".
عه‌بدوڕه‌حمان بێلاف یه‌كێكه له‌و شاعیره به‌ناوبانگانه‌ى تا ئێسته زیاتر له هه‌زار شیعرى كراوه‌ته گۆرانى، جیا له گۆرانیش زیاتر له 30 ساڵ شیعر بڵاو ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م دیوانى له كۆتایى هه‌شتاكان بڵاو كرده‌وه به‌ناوى "كڵافه‌ى حه‌زێكى سه‌رشێت".