خانمه گۆرانیبێژ له‌نجه عه‌لی نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی "شینی خۆشه‌ویستی" له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌كاته‌وه و یه‌كه‌م گۆرانی ئه‌لبوومه‌كه‌یشی كاری كلیپی بۆ ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌لبوومی "شینی خۆشه‌ویستی" له نۆ تراك پێكهاتووه، ئاواز و هۆنراوه‌ی چوار تراكیان فۆلكلۆرییه، تراكه‌كانی ئه‌بلوومه‌كه‌ی به‌ناوی " ته‌بیب ئامانه، ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، چاوڕه‌شێ (ئاواز و هۆنراوه‌یان فۆلكلۆرن)، مه‌قامی (به‌یات)ن، سۆڵۆ كلارنێت، قه‌تار و ئه‌ڵاوه‌یسی، شینی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ نازی نازداران".
ته‌واوی كاره‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی له له‌نده‌ن و تاران و كه‌نه‌دا ئه‌نجام دراو.
له‌نجه جه‌بار به له‌نجه عه‌لی ناسراوه، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه، ناوبراو دایكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه و باوكیشی گه‌رمیانییه، له له‌نده‌ن هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه، ماسته‌ری هه‌یه له یاسادا، پێش گۆرانیوتن پارێزه‌ر بووه، بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵ ده‌بێت سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه و نزیكه‌ی ١٦ گۆرانی و ١٠ ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه.