له‌سه‌ر ڕێیه‌كی قه‌ره‌باڵغی توركیا، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی گه‌وره و بچووك به‌ریه‌ككه‌وتن، به هۆیه‌وه كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه و بووه جێی باسی میدیاكان.
دوێنێ شه‌موو له ڕێیه‌كی باكوری خۆرئاوای توركیا، له ناوچه‌ی ئه‌نیگولی باكوری شاری بۆرسه، ڕووداوێكی هاتوچۆی گه‌وره ڕووی دا كه به هۆیه‌وه 33 ئۆتۆمبێلی گه‌وره و بچووك و بارهه‌ڵگر و ئاسایی به‌ریه‌ككه‌وتن و زیانی مادی و ته‌ندروستییان پێ كه‌وت.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوزی عه‌ره‌بی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كرده‌وه، ئاشكرای كرد كه به‌شێك له سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبێله‌كان و شۆفێران، هۆكاره‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌باڵغی ڕێ و كه‌شه باراناوییه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌ڵام پۆلیسه‌كانی هاتوچۆ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌م ڕووداوه كه به هۆیه‌وه كه‌سێك مرد و 14 كه‌س بریندار بوون، هۆكاره‌كه‌یان بۆ خراپ و خێرا لێخوڕینی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان گه‌ڕانده‌وه و كردیان به هۆكاری ئه‌و ڕووداوه.
به‌هۆی جیانه‌كردنه‌وه‌ی ڕێی تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگر و گه‌وره‌كانه‌وه، ڕۆژانه ڕووداوی ترسناك و نه‌خوازراو له ته‌واوی دنیادا ڕوو ده‌ده‌ن، به هۆیه‌وه ده‌یان مردوو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.