كۆمپانیای به‌ناوبانگی LG به‌نیازه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2019 به‌هاوكاری "Sprint Corporation" مۆبایلێكی 5G دروست بكه‌ن و بیخه‌نه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای LG ده‌كات و گوتوویه‌تی، پێنجشه‌م 16 ئاب/ئۆگستس كۆمپانیای LG به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ "Sprint Corporation" بڕیاریان دا له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2019 دا یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی دنیا بخه‌نه بازاڕه‌وه كه به سیسته‌می 5G كار بكات.
ئه‌مه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر وه‌ك بڕیاره ئه‌م دوو كۆمپانیایه بتوانن ئه‌نجامه‌كه‌یان بپێكن، ئه‌وا ده‌بنه خاوه‌ن یه‌كه‌مین مۆبایل كه به سیسته‌می 5G دروست كرابێت له دنیادا، جگه له‌وه‌یش پێشتریش كۆمپانیاكانی "AT&T و T-Mobail" خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌م سیسته‌مه بوون و تا ئێسته‌یش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.