دوای ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م به‌شێوازێكی به‌ربڵاو پێشكه‌وت پیاوێكی چینی توانی به ته‌نیا سكۆته‌رێك دروست بكات كه به كاره‌با ده‌فڕێت و خێراییه‌كی زۆریشی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له داهێنانه‌كانی پیاوێكی چینی ده‌كات و ده‌ڵێت، پیاوێكی چینی به‌ناوی "ژاو دێلی" ه‌وه كه یه‌كێكه له داهێنه‌ره‌كانی چین و خاوه‌ن چه‌ندان داهێنانی مه‌زنه له‌بواری فرۆكه‌ی بچو‌وكدا توانی په‌ره به كاره‌كانی بدات و فڕۆكه‌یه‌كی گه‌وره به ته‌نیا دروست بكات و دنیا سه‌رسام بكات.
ژاو دێلی ته‌مه‌ن 40 ساڵان توانی له‌ناو گه‌راجه‌كه‌ی خۆیدا له شاری "دۆنگوان" له باشووری چین سكۆته‌رێكی كاره‌بایی فڕیو دروست بكات به‌ناوی "Jin don yun یان Magical Cloud" ه‌وه كه وه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی بچووك وایه و خێراییه‌كی زۆر باشی هه‌یه و به كۆنترۆلێكی كاره‌بایی كارده‌كات و ده‌توانێت بگاته به‌رزی زیاتر له 100 مه‌تر.
ژاو زیاتر گوتی ئه‌م كاره‌م دوو ساڵی ته‌واوی خایه‌ند به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته‌یش به‌ته‌واوه‌تی سكۆته‌ره فڕیوه‌كه‌م ته‌واو نه‌بووه و كه‌مێكی ماوه، ئه‌وه‌یشی گوت كه به‌نیازه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو به شێوازێكی ته‌واو بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه به نرخی حه‌وت هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.