فۆرد له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی خسته بازاڕه‌وه كه شێوازێكی زۆر جوان و هێزێكی زۆری هه‌یه ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی و كڕیارانی فۆرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی فۆرد ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای فۆرد له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی به‌ناوی "Ford Expedition" ه‌وه خسته بازاره‌وه كه وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له‌وانی تر خاوه‌ن بۆدییه‌كی گه‌وره و به‌هێزه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی تایبه‌ت كه ته‌نیا له‌م جۆره ئۆتۆمبێله‌دا به‌كارهێنراوه.
كۆمپانیاكه زیاتر گوتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه خاوه‌ن هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره هه‌روه‌ها بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر گه‌وره‌یه كه 3.5 لیتره و هێزی 400 ئه‌سپیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م ئۆتۆمبێله شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله كێشێكی زۆری هه‌یه كه ده‌گاته دوو ته‌ن و نیو.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.