كۆرتوا ئەمڕۆ یەكەم یاریی لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجام دەدات

:: PM:06:56:19/08/2018 ‌

جولین لۆپیتیگی راهێنەری یانەی ریال مەدرید ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی تیپەكەی ئاشكرا كرد كە لە یارییەكەی ئەمشەودا بەرامبەر یانەی خیتافی بەشدار دەبن.

ئەمڕۆ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە یاریی دەستپێكی خۆیدا لە خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەعات 11:15ی شەو بەكاتی كوردستان مێوانداری یانەی خیتافی دەكات.

راهێنەرە نوێیەكەی یانەی ریال مەدرید 19 یاریزانی بۆ یارییەك بانگهێشتكردووە و یەكێك لەوانەش تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی نوێی یانەكەیە.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە شیمانە زۆرە ئەمڕۆ كۆرتوا لە شوێنی كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی لە پێكهاتەی سەرەكیدا یاریی بكات دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەشداری لە جامی سوپەری ئەوروپا نەكردبوو.

ئەو یاریزانانەی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بانگهێشتی كردوون برێتین لە:-

گۆڵپارێز: كۆرتوا، ناڤاس، كاسیا.

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، ڤاران، مارسێلۆ، ناچۆ و رامۆس.

ناوەڕاست: مۆدریچ، كڕووس، ئیسكۆ، كاسیمێڕۆ، ئەسینسیۆ و سیبایۆس.

هێرشبەر: ڤاسكێز، مایۆڕال، بێڵ، بەنزیما و ڤینسیوس جۆنیۆر.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م